بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئاژانسی ئاسایشتی دەریایی پاکستان ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئامانج لە بەرپاکرانی مەشقی «باراکودا-۱۱» گۆڕینەوەی ئەزمون لەگەڵ وڵاتانی بەشداری مەشقەکەیە لە بوارەکانی ھەڵمەتی فریاکەوتن، پەجۆرکردن، پاک کردنەوەی پیس بوونی دەریایی و بەرنگار بوونەوەی کارەساتە سروشتییە دەریاییەکان..
«سەرداری سەرتیپ ئەحمەدعەلی گودەرزی» فەرماندەری سنورەوانیی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی شاندێک بەشداری مەشقەکەیە.
سەردار گودەرزی دوێنێ چوارشەممە لە پەراوێزی دانیشتنە پسپۆڕییەکانی مەشقەکە لەگەڵ کاربەدەستانی ھێزی دەریایی پاکستان دیداری کردو سەبارەت بە پەرە پێ دانی ھاوکاریی دوولایەنە وتووێژی لەگەڵدا کردن.
342/